ھەفتەی داھاتوو مووچەی فەرمانبەرانی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت
بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز)، کە لە سەرچاوەیەکی نێو دیوانی وەزارەتی داراییەوە بە دەستی گەیشتووە، سبەی پێنجشەممە 9/8/2018، مووچەی مانگی 5ی وەزارەتی دارایی دابەش دەکرێت.
سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی بۆ (باسنیوز) خستووەتە ڕوو، کە ھەفتەی داھاتوو فەرمانبەرانی ئەم شوێنانەی خوارەوە، مووچە وەردەگرن:
1- یەکشەممە 12/8/2018 - شەھیدان، ئەنفال، زیندانیانی سیاسی، وەزارەتی شەھیدان و وەزارەتی خوێندنی باڵا.
2- دووشەممە 13/8/2018 - ئەنجومەنی دادوەری، وەزارەتی داد، وەزارەتی ئەوقاف و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.
3- سێشەممە 14/8/2018 - وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی، کەمئەندامان مانگی (7ی 2017).
4- چوارشەممە 15/8/2018 - ئەنجومەنی ئاسایش.
ھەر بەپێی سەرچاوەکەی نێو دیوانی وەزارەتی دارایی، لەمەودا خشتەی مووچە، بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ڕاناگەیەندرێت و ھەر 30 ڕۆژ جارێک مووچە دابەش دەکرێت.
ڕوونیشی کردەوە، کە ھەر وەزارەتێک ئەم مانگە لە چ ڕۆژێک مووچەی وەرگرتووە، لە مانگی داھاتوو لە ھەمان ڕۆژ مووچە وەردەگرێت.
باسنیوز
