هاووڵاتییان گله‌یى له خراپى و كه‌موكورتییه‌كانى پاركى ڕانیه ده‌كه‌ن
كاسترۆ مه‌عروف، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، بڕاگهیاند: ”دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه كه‌موكورتى و خراپببونى چه‌ند به‌شێكى پاركى ده‌روازه‌ى ڕانیه‌مان پێگه‌یشت، سەردانى پاركهكهمان كرد و بۆمان ده‌ركه‌وت كه به‌شێكى زۆرى یارى منداڵانى تێكچووه و هه‌روه‌ها حه‌وزو نافورهكانى كار ناكه‌ن، خاشاكى زۆریشى تێدا كۆبووه‌ته‌وه، هاوكات له‌ڕووى ئاودانى سه‌وزایش كه‌موكورتى هه‌یه“.
ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، ئەوەشی خستە روو، کە هه‌موو ئه‌و كهموكورتیانهیان گه‌یانده لاى سه‌رۆكى شاره‌وانى ڕانیه و دواى ماوه‌یه‌ك پێى ڕاگه‌یاندن كه بڕى 100 ملیۆن دیناریان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كهموكرتیهكان ته‌رخان كراوه و دواى ئاماده‌كردنى ده‌رخسته‌یه‌ك، ده‌ست ده‌كرێت به جێبه‌جێكردنى كاره‌كان.
bas news-
