کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی کاتی دەنگدانی دیاری کرد
ئەمڕۆ سێشەممە 7\8\2018، لە راگەیاندراوێکدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، تێدا هاتووە: ”پاڵپشت بە مادەی (32) لە یاسای هەڵبژاردنی پەرەلەمانی کوردستان، یاسای ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەموارکراو، ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆبوونەوەی 6\8\2018، بڕیاری دا، کاتی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، (10) کاتژمێر بێت“.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە کاتی دەنگدان لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی دەست پێدەکات و لە کاتژمێر 6:00ی ئێوارە کۆتایی دێت.
لەسەر راسپاردەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان، بڕیار درا، رۆژی 30\9\2018، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ئەنجام بدرێت.
باسنیوز
