سەرۆک بارزانی: ئەو رۆژەی کاوەی ئاسنگەر شۆڕشی کرد گەلی کوردستان تینووی ئازادی و سەربەخۆییە
لەو کۆنگرەیەدا سەرۆک بارزانی وتارێکی پێشکەش کرد و سەرەتاباسی له رۆڵی لاوان له شۆڕشی ئه‌یلوول و شۆڕشی گوڵان كرد، كه رۆڵێكی سه‌ره‌كییان هه‌بووه بۆ پێگه‌یاندنی لاوان له‌سه‌ر بیری نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراسی و رای گەیاند، کە زۆرێك له سه‌ركرده‌كانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان لەم قوتابخانەیە دەرچوون کە یەکێتیی لاوان بووە، گوتی: "هه‌میشه پشتیوانتان ده‌بم و پارتی به هه‌موو هێز و توانایه‌كه‌وه وه‌ك هه‌میشه پشتیوانتان ده‌بێت".
سه‌رۆك بارزانی، لەم کۆنگرەیە، ئاماژەی بە خواستی ئازادیخوازیی گەلی کورد کرد و ئەوەشی خستە روو: ”خەبات و تێکۆشانی گەلەکەمان هی ئەمڕۆ و دوێنێ نییە، هی 100 ساڵیش نییە، ئەو رۆژەی کاوەی ئاسنگەر شۆڕشی کرد و زوحاکی لەناوبرد، لەو رۆژەوە گەلی کوردستان تینوی ئازادی و سەربەخۆیی بووە، تاوەکو دەگاتە ئەمڕۆ، شۆڕش لەدوای شۆڕش، راپەڕین لەدوای راپەڕین، ڕیفراندۆم تەتویجی ئەو هەموو خەباتە بوو، ئێستاش ئەگەر کەسێک یا لایەنێک وا بیر بکەنەوە کە ئێمە ئەو مافەمان نییە بەڕاستی هەڵەن. ئەگەر تەسەور بکەن ئێمە پەشیمان دەبینەوە و پاشەکەشە دەکەین، ئەوە خەیاڵە".
سەرۆک بارزانی، جەختی لەوەش کردەوە: "ئەوەی ئێمە زۆر زۆر پێی سەربەرزین ئەوەیە بۆ یەکجاریش من دەمەوێت ئەگەر یەکێک بتوانێت نموونەیەکمان بۆ بێنێ ئێمە پەلاماری خەڵکی ترمان دابێت، ئێمە چووبینە سەر خاکی خەڵکی دیکە، ئێمە ماڵ و موڵکی خەڵکی دیکەمان بردبێت، هەمیشە ئێمە بەرگریمان کردووە، داوای ئازادی خۆمان کردووە، داوای سەربەستیمان کردووە، زوڵممان لێکراوە، غەدرمان لێکراوە، ئێمە بەرگریمان کردووە بەرگرییەکی مەردانە، لە شۆڕشی ئەیلول و گوڵان زۆر مەردانە خەباتی خۆمان کرد، نەمانهێشت بۆ یەکجاریش کارێکی وا بکرێت بە عەمدی یەکێکی سڤیلیش تووشی کێشە بووبێت، یان تووشی ئێش و ئازار بووبێت، بۆیە ئێمە سەربەرزین بە خەباتی خۆمان، دەبێت لەسەر هەمان رێباز بەردەوامبین".
راشی گەیاند: "هیچ گرفتێكمان له‌گه‌ڵ گه‌لانی دیكه نییه و ته‌نها كێشه‌مان له‌گه‌ڵ فه‌رمانڕه‌واكان هه‌بووه، كه ده‌شڵێین با شه‌ریك بین قه‌بووڵیان نییه و كه ده‌ڵێن با دراوسێ بین ئه‌ویشیان قه‌بووڵ نییه، ئێمه‌ش پاشكۆیه‌تیمان قه‌بووڵ نییه، مێژوو پڕه له ئه‌زموونی ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌سه‌رهاتی ره‌نگاوره‌نگ، بۆ ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه و جیهانیش واباشتره عاقڵانه بیركه‌نه‌وه، به ئاگر و ئاسن ناتوانن سه‌ر به گه‌لی كورد شۆڕ بكه‌ن. باشترین چاره‌سه‌ر گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتنه، ئه‌گینا به ئاگر و ئاسن نه‌یانتوانییوه چۆك به میلله‌تی كورد داده‌ن و ناشتوانن".
له‌باره‌ی ریفراندۆمیشه‌وه، سەرۆک بارزانی، لە کۆنگرەی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان، گوتیشی: "دوای ساڵی 2003 زۆر هه‌وڵماندا عێراقێکی تازە بونیاد بنێین و شه‌ریك بین له‌و عێراقه‌دا، خۆم جاری وا هه‌بووه دوو مانگ ده‌مامه‌وه له به‌غدا تا ئەو دۆخە بڕەخسێنین، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌ركه‌وت شه‌راكه‌تیان قه‌بووڵ نییه و چه‌ندین جاریش گوتوومه ده‌مانه‌وێت به خۆشی و ئاشتی كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، مانگی ئەیلوولی ٢٠١٦ چووینه به‌غدا و گووتمان ده‌مانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شه‌راكه‌تی راسته‌قینه و عێراقێكی دیموكراسی و فیدراڵی دروست ببێت و وه‌رن بابگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و ده‌ستووره کە ماندوو بووین به دانانی ئه‌و ده‌ستووره‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌شتان پێ قه‌بووڵ نییه وه‌رن با ببینه دوو دراوسێی باش و به ئاشتی پێكه‌وه بژین، بەڵام به‌داخه‌وه ئه‌گه‌ر خیانه‌تی هه‌ندێك كه‌س نه‌بووایه له 16ـی ئۆكتۆبه‌ر وه‌زعه‌كه وانه‌ده‌بوو، ئێستاش زۆر لایه‌ن په‌شیمانن له‌وه‌ی رووی دا و زوڵم له كورد كرا".
سه‌رۆك بارزانی، باسی قۆناغی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری كرد ، كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان له به‌غدا بوون و ئاماژەی بەوەش دا، کە جاری وا هه‌بوو یه‌ك هه‌فته له‌سه‌ر دوو وشه مشت‌ومڕ هه‌بووه، له دیباجه‌كه‌دا نووسراوه ئاره‌زوومه‌ندانه له‌گه‌ڵ یه‌كێك بیت ده‌شتوانی ئاره‌زوومه‌ندانه لێی جیابیته‌وه، ئه‌و مافه‌ش خوا به گەلی کوردی داوه، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌و مافه به کورد ناده‌ن. له سه‌رده‌می كاوه‌ی ئاسنگه‌ره‌وه گه‌لی كوردستان بۆ ئه‌و مافه هه‌وڵ ده‌دات، گوتیشی: ”ئێستاش ئه‌گه‌ر كه‌سانێك پێیانوایه ئه‌و مافه‌مان نییه و په‌شیمان ده‌بینه‌وه ئه‌وه خه‌یاڵه، به‌ڵام ئێمه ئێستا و پێش ریفراندۆمیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیین به شه‌ڕ و چه‌ك ئه‌و كاره بكه‌ین و كاتێكی دیاریكراویشمان دانه‌نابوو، به‌ڵام خۆ گوتنه‌كه‌یشی كوفر نییه كه نایانه‌وێت بیڵێین".
هه‌وره‌ها سەرۆک بارزانی، دەشڵێت: "ئه‌گه‌ر وا تێگه‌یشتبوون رۆژێك پاش ریفراندۆم سه‌ربه‌خۆیی راده‌گه‌یێنرێ ئه‌وه هه‌ڵه‌یه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنی گه‌وره ئه‌وه بوو زیاتر له 93% به به‌ڵێ ده‌نگی بۆدا، ئه‌وه سه‌ركه‌وتن بوو، ریفراندۆم به‌كارهێنرا تا هه‌ندێك لایه‌ن رق و كینه‌ی له مێژینه‌یان به‌رامبه‌ر كوردستان دووباره بكه‌نه‌وه، به‌ڵام پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان سه‌لماندیان ناهێڵن كوردستان بكه‌وێته‌وه ژێر ده‌ستی داگیركه‌ران، "ئه‌و ئامانجه هه‌ر دێته‌دی، جا نازانم له‌سه‌رده‌می ئێمه ده‌بێت یان ئێوه یان نه‌وه‌كانی ئێوه".
سه‌رۆك بارزانی، ئەوەشی روون کردووە: ”زۆرێك خۆیان دانابوو بێنه سه‌ر جه‌نازه‌ی پارتی، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی عێراق وه‌ك حزب یه‌كه‌م بووین هه‌ر چه‌نده زوڵم له پارتی كرا‌و و 4 تا 6 كورسی پارتیش دزراوه، ئه‌وانی دیكه هه‌مووی هاوپه‌یمانێتیین و پارتی حزبی یه‌كه‌مه".
گوتیشی: "ئێمه بۆ به‌غدا سێ بنه‌مای سه‌ره‌كیمان هه‌یه ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان پێی هه‌بێت ده‌توانین له‌سه‌ری رێكبكه‌وین وه‌ك شه‌راكه‌تی راسته‌قینه لە حوکمڕانی، ته‌وافووق لە پەرلەمان، ته‌وازن لە دامودەزگاکان، چونکە ئەمە هەمووی سەراوژێر کراوە، ئەگەر دەستوور جێبەجێ کرابا ئەم موشکیلانە هیچی ڕوویان نەدەدا، له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ش له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كانی له گفتوگۆداین و ئه‌وانیش تا راده‌یه‌ك گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی سیاسه‌ته‌كانی پێشوویان هه‌ڵه بووه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ك جاران بیانه‌وێت پاشكۆ بین، ئه‌وه دەیڵێم نه پاشكۆیه‌تیمان قه‌بووڵ کردووە و نه قه‌بووڵیشی ده‌كه‌ین".
سەرۆک بارزانی، هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوە کرد کە ئه‌و قسانه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه كه ده‌ڵێن مه‌كگۆرك هاتووه‌ته لای من و داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی كردووه، هیچ شتێكی وا نییه و قه‌بووڵیش ناكه‌ین له هیچ كه‌سێك كه ده‌ستوه‌رداته هه‌موو كارێكی ناوخۆییمانه‌وه، من هه‌ر چیم بۆ بكرێت بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌یكه‌م، چونكه پارتی به‌ھێز بێت كوردستان به‌هێز ده‌بێت.
له كۆتایی ده‌رباره‌ی سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی گوتی: "هه‌واڵێك بڵاوكرایه‌وه له‌باره‌ی سه‌روه‌ته‌كه‌ی من گوایه 48 ملیار دۆلاره، به‌داخه‌وه راست نییه، ئه‌گه‌ر راستبووایه زۆر شت ده‌گۆڕا".
باسنيوز
