نێچیرڤان بارزانی: هەڵبژاردن لە کات و وادەی خۆیدا بەڕێوە دەچێت

 نێچیرڤان بارزانی: هەڵبژاردن لە کات و وادەی خۆیدا بەڕێوە دەچێت
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە پرێس کۆنفرانسێکی ڕاۆژنامەنووسیدا ڕای گەیاند، کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کات و ساتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت، پێویستیشە لە کات و ساتی خۆیدا بکرێت.



نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە ٧\٨\٢٠١٨ لە پرێس کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، کە هەڵبژاردن لە کات و ساتی خۆیدا بەڕیوە دەچیت و پێویستیشە دەکات کە لەکاتی خۆیدا بکرێت.

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەتیشی کردەوە، کە لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ برێت مەگۆرگ نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی داعش داوای دواخستنی هەڵبژاردنیان لێ کرابێت، گوتیشی "شتی وانەبووە و باسی دواخستنی هەڵبژاردنیش نەکراوە".

بڕیارە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕێکەوتی 2018/9/30 بەڕێوە بچێت و کۆمسیۆن و لایەنە سیاسییەکان هەموو ئامادەکارییەکانیان کردووە و لیستەی پاڵێوارانی لیست و قەوارە و هاوپیەمانییەکان دراوەتە کۆمسیۆن و ئێستا لە قۆناغی بەدواداچوونی دۆسیەی کاندیدەکاندان.









باسنيوز
Top