سەرۆک بارزانی روونکردنەوەی لەسەر 48 ملیار دۆلارەکە دەدات
رۆژی سێشەممە 7/8/2018، سەرۆک مەسعود بارزانی وتارێکی لە کۆنگرەی هەشتەمی (کۆنگرەی پێشمەرگە) یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان پێشکەش کرد و هیوای سەرکەوتنی کۆنگرەکەی خواست.
سەرۆک بارزانی لە کۆتایی وتارەکەیدا، رەتی کردەوە خاوەنی 48 ملیار دۆلار بێ و رایگەیاند، کە بەداخەوە ئەو دەنگۆیە ”راست نییە، ئەگینا زۆر شت دەگۆڕا“.
پێشتر رۆژنامەی (ئەلوەتەن)ی سعودی لە راپۆرتێکدا موڵک و سامانی ژمارەیەک سەرکردەی عێراقی بڵاو کردبووەوە و ناوی سەرۆک بارزانیش کەوتبووە ناو راپۆرتەکە، بەڵام دواتر رۆژنامەکە بە فەرمی داوای لێبووردنی لە ”بەڕێز مەسعود بارزانی“ کرد.
رۆژنامەکە لە روونکردنەوەکەیدا رایگەیاند، تۆمەتبارکردنەکەی ”بەڕێز مەسعود بارزانی“ بەبێ بەڵگە بووە و رۆژنامەی ئەلوەتەن لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەکانی ئەو ”هەڵەیە“ دەکات، کە بەبێ مەبەست رووی داوە.
دەقی داوای لێبووردنی رۆژنامەی ئەلوەتەن لە سەرۆک بارزانی
باسنیوز
