حکوومەت ئامادەکردنی بودجەی 2019 تاوتوێ دەکات
بڕیارە رۆژی سێشەممە 7/8/2018، ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەن، کۆ ببێتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی چەند تەوەرێک دەکات، لەوانە؛
- پێشنیازی بەرکارکردنی یاسای فیذرالیی ژمارە 32ـی ساڵی 2015ـی تایبەت بە بنبڕکردنی سپیکردنەوەی دراو.
- پێشنیازی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بۆ بەرکارکردنی یاای کۆمپانیا گشتییەکانی حکوومەتی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
- ئامادەکارییەکان بۆ ئامادەکردنی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2019ـی هەرێمی کوردستان.
- دوایین پێشهاتەکان سەبارەت بە هەوڵەکانی بە جینۆساید ناساندنی تاوانەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بەرامبەر کوردانی ئێزدی و پێکهاتەکانی دیکەی کوردستان.
باسنیوز
