سبەی بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی، یەكێتیی لاوان كۆنگرە دەبەستێت

سبەی بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی، یەكێتیی لاوان كۆنگرە دەبەستێت
سبەینێ بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی، كۆنگرەی ھەشتەمی یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان دەبەسترێت.

بەیانی سێشەممە، لە ژێر چاودێریی سەرۆك و پێشمەرگەی كوردستان "سەرۆك مەسعوود بارزانی"، یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان كۆنگرەی ھەشتەمی خۆی لە ژێر ناوی (كۆنگرەی پێشمەرگە) دەبەستێت.

سكرتێری یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان، تەیموور تەیموور عەبداڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمە ھەشتەم كۆنگرەی یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستانە و كۆنگرەی حەوتەم لە ٢٠٠٩ بەسترا".

بە ئامادەبوون و لە ژێر چاودێریی "سەرۆك بارزانی"، سكرتێرێكی نوێ بۆ یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان دادەنرێت.

تەیموور، گوتیشی: "كۆنگرەكە لە ھۆڵی شەھید سەعد عەبدوڵڵا دەبێت و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت."
kdp-
Top