ترامپ واژۆی لەسەر سزاکانی ئەمەریکا لە دژی ئێران کرد

 	 ترامپ واژۆی لەسەر سزاکانی ئەمەریکا لە دژی ئێران کرد
کەمێک پێش ئێستا سەرۆکی ئەمەریکا، دۆناڵد ترامپ واژۆی لەسەر ئەو سزا نوێیانە کرد کە لە دژی ئێران داویەتی و کۆشکی سپیش دەڵێ، دوای سەعات ١٢ی ئەمشەو سزاکان دەچنە قۆناغی جێبەجێکردنەوە.

کەمێک پێش ئێستا سەرۆکی ئەمەریکا، دۆناڵد ترامپ بەگوێرەی هەواڵیکی فۆکس نیوز واژۆی لەسەر سزاکانی ئەمەریکا لەسەر ئێران کرد. سەرۆکی ئەمەریکا، دۆناڵد ترامپ خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی کە بەشێک لە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان لە ئێستاوە لە ئێران کشاونەتەوە.

ترامپ، جارێکی دیکە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێرانی لە ساڵی ٢٠١٥ لەگەڵ ئەمەریکا بە ڕێککەوتنێکی خراپ وەسف کرد.

سزاکانیش بە گوێرەی ڕاگەیاندراوە فەرمییەکانی ئەمەریکا بریتین لە قەدەغەکردنی دراوی دۆلار، دروستکردنی ئۆتۆمبێل، بواری نەوت و وزە و چەندین بواری دیکە.

هەروەها دۆناڵد ترامپ ڕایشیگەیاند کە ئامادەیە ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ ئێران بکات.

بڕیاریشە دوای سەعات ١٢ی ئەمشەو ئەمەریکا سزاکانی لە دژی ئێران بخاتە واری جێبەجێکردنەوە.
kdp-
Top