حزبی شیوعی: داوای چەند حزبێک نابێ ببێتە هۆکار بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
هەندرێن ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان ڕایگەیاند: ”پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت، چونکە هەندێ شایستەی دەستووری و یاسایی هەیە دەبێت لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت، بۆیە نابێت هیچ گۆڕانکارییەک لە وادەی هەڵبژاردندا بکرێت و دوابخرێت، چونکە خۆی جارێک دواخراوە“.
ڕوونیشی کردەوە، کە هەڵویستی حزبی شیوعی ئەوەیە کە کۆمیسیۆن کارەکانی خۆی بکات و هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت.
ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات: ”کوردستان پێویستی بەوەیە کە پرۆسەی سیاسی خۆی ڕێک بخاتەوە هەروەها داوای حزبێک و دوو حزب نابێت ببنە هۆکار بۆ دواخستنی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا“.
باسنیوز
