یەکێتیی لاوان کۆنگرەی هەشتەم ئەنجام دەدات
بڕیارە رۆژی سێشەممە 7/8/2018 کۆنگرەکە وەک نیشاندانی رێز و وەفا بۆ قوربانیدان و قارەمانێتیی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لەژێر ناوی (کۆنگرەی پێشمەرگە) بەڕێوە بچێت.
لە کۆنگرەدا، کە کۆنگرەی هەشتەمی یەکێتییەکەیە، ستافێکی نوێ بۆ سکرتاریەت و سکرتێری نوێی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان هەڵدەبژێردرێت.
یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان رێکخراوێکی جەماوەریی پارتی دیموکراتی کوردستانە. لە ساڵی 1953 دامەزراوە و گرنگیی بە تواناکانی لاوانی کوردستان دەدات و پاڵپشتیی بەرەو پێشبردنیان دەکات.
باسنيوز
