ھەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی کۆ دەبنەوە

 ھەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی کۆ دەبنەوە
گوتەبێژ و ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕای دەگەیەنێت، ھەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی کۆدەبنەوە.

سەعدی پیرە، گوتەبێژ و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیاند: ”نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی ئابی ٢٠١٨، کۆبوونەوەکە لە شاری ھەولێر ئەنجام دەدرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەمە کۆبوونەوەی ھەفتانەی مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتییە“.

سەعدی پیرە لەبارەی ئەو بابەتانەی کە ئەگەری باسکردنیان لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا ھەیە، دەڵێت: ”بەدڵنیاییەوە لەم کۆبوونەوەیەدا باسی پێشھاتەکان لە ھەرێمی کوردستان، بابەتی گفتوگۆکانی پێکھێنانی حکوومەتی عێراق، ھەڵبژاردن، ئەمن و ئاسایش و گلەییەکانی خەڵک دەکرێت“.

سەبارەی بەو کارنامەیەی کە پارتی و یەکێتی خەریکی ئامادەکردنین تاوەکوو لە گفتوگۆکانی بەغدا پشتی پێ ببەستن، گوتەبێژەکەی یەکێتی گوتیشی: ”لە کۆبوونەوەکەدا باسی لایەنە کوردستانییەکان بەوەندە دەکرێت، کە وەڵامیان ھەبووە یان کۆدەبینەوە یان کۆنابینەوە، پرۆژەکەش دەتوانم بڵێم لە تەواوبوون دایە“.




باسنیوز
Top