هه‌سه‌ده: ئاماده‌ين ديل به‌ديل له‌گه‌ڵ داعش بكه‌ين
مانگى رابردوو، داعش په‌لامارى شارى سوهيداى له باشوورى سووريا دا و له ئاكامى ئه‌و په‌لاماره‌دا 250 كه‌س كوژران و 36 هاووڵاتيش كه سه‌رجه‌ميان له دروزه‌كانن له لايه‌ن داعشه‌وه رفێندران.
دواى ئه‌وه‌ى داعش له ناوچه‌كه تووشى شكست بوو و سێ چهكداريان له‌لايه‌ن خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌وه كوژرا، هاووڵاتييه رفێندراوهكانيان له‌گه‌ڵ خۆيان راپێچ كرد.
ئه‌و رفێندراوانه 16يان منداڵن و 20يشيان ئافره‌ت و ته‌مه‌نيان له نێوان 18 تا 60 ساڵ ده‌بێت.
فه‌رمانده‌يى گشتيى هه‌سه‌ده رايگه‌ياندووه، ئێمه له هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى و له سۆنگه‌ى بڕوابوونمان به يهكبوونى چاره‌نووسى هاوبه‌شى سه‌رجه‌م رۆڵه‌كانى سووريا، بۆ گه‌له‌كه‌مان له شارى سوه‌يدا و كه‌سوكارى رفێندراوه‌كان دووپاتيده‌كه‌ينه‌وه، كه ئاماده‌يى ته‌واومان هه‌يه بۆ هه‌ر پرۆسه‌يه‌كى گۆڕينه‌وه‌ى ئه‌ندامه ده‌ستگيركراوه‌كانى داعش لامان له پێناو رزگاركردنى ئه‌و رفێندراوانه و گه‌ڕانه‌وه‌يان بۆ ناو كه‌سوكاريان.
k24 -
