نێچیرڤان بارزانی پێشوازى له كونسووڵی نوێی هۆڵه‌ندا كرد
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5/8/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له ڤلیم كۆزه‌ین كونسووڵی گشتیی نوێی شانشینی هۆڵه‌ندا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا كۆزه‌ین خۆشحاڵیی خۆی به دیداری به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ربڕی و ئاماده‌ییى خۆی بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و هۆڵه‌ندا له هه‌موو بواره‌كاندا نیشان دا.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له كونسووڵی نوێی هۆڵه‌ندا كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركی نوێیدا بۆ خواست و پشتگیریی خۆی و داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی بۆ كار و چالاكییه‌كانی نیشان دا، جه‌ختیشى له‌پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كان، به‌تایبه‌تی له كه‌رتی كشتوكاڵدا كرده‌وه.
هه‌روه‌ها سوپاسی حكوومه‌تی هۆڵه‌ندای كرد بۆ هاوكارییه مرۆیی و سه‌ربازییه‌كانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی به‌شداریكردنیان له پرۆگرامی چاكسازی له وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌دا و هیوای به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانی خواست.
تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رزى ئه‌نجامی دوا سه‌ردانی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ هۆڵه‌ندا، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
kdp -
