له سه‌یدسادق دەست به‌سه‌ر سێ تۆن برنجی خراپبوودا گیرا
له ڕاگه‌یاندراوێكی به‌شی راگه‌یاندنی قایمقامیەتی قه‌زای سه‌یدسادق، كه ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه( 5/8/2018) بڵاو كراوه‌ته‌وه ، هاتووه: "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیەتی قه‌زای سه‌یدسادق له ئه‌نجامی گه‌ڕان و پشكنینه به‌رده‌وامه‌كانیدا له‌ناو بازاری سه‌یدسادق و له كۆگایه‌كی هه‌ڵگرتنی خۆراكی جمله فرۆشیدا، ده‌ستیان گرتووە به‌سه‌ر زیاتر له سێ تۆن برنجی خراپبوودا ".
ئەوەش ڕوون كراوه‌ته‌وه: "خاوه‌نی ئه‌و كۆگایه ویستوویەتی به گۆڕینی فه‌رده‌ی برنجه‌كان جارێكی‌تر له بازاردا ساغی بكاته‌وه و ئه‌و برنجه بیفرۆشێت به هاووڵاتیان، به‌ڵام ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوە".
له كۆتایی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه: "كه له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیەتی قه‌زای سه‌یدسادقه‌وه سه‌رجه‌می ئه‌و فه‌رده برنجانه له‌ناو براون و كۆگاكه‌ش داخراوه و خاوه‌نه‌كه‌شی به غه‌رامه سزا دراوه".
باس‌نیوز
