ڕاپەڕین.. لە شەش مانگدا زیاتر لە 25 تۆن خۆراکی ماوە بەسەرچوو لەناو براوە
لەمبارەیەوە تەها محەمەد، گوتەبێژی تەندروستیی گشتیی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: "بەشی خۆپاراستن و هۆبەی چاودێریی تەندروستیی بازار و سەلامەتیی خۆراك لە پشدەر و بتوێن لە شەش مانگی ئەمساڵدا 1800 جار سەردانی بۆ شوێنە گشتییەکانی سنوورەکە ئەنجام داوە کە ئاماری چالاکییەکان بەم شێوەیە بووە:
-سەردانی ناو بازار و شوێنە گشتییەکان 1800 جار
ـ ئاگاداركردنەوەی شوێنەكان 255 جار
ـ سزادانی خاوەنی شوێنەكان هۆبەی سەرپێچی 26 شوێن
-مۆڵەت 83 شوێن مۆڵەتیان پێدراوە
- نوێکردنەوە 233
- پێدانی كارتی كاركردن680 شوێن
ـ غەرامەی مادی مليۆنێک و حەوت سەدو 45 هەزار
ـ داهات حەوت ملیۆن و سەد و 45 هەزار
ـ لەناوبردنی خواردن و خواردنەوەی ماوەبەسەرچوو زياتر لە 25 تۆن
ـ کەشفكردنی شوێنەكان بۆ كردنەوەی 55 شوێن
ـ پشكنينی تاقيگەیی بۆ كرێكار و خاوەنكار980 پشكنين
- مۆڵەتی چاککردنەوە 20 شوێن
باسنیوز
