سەفین دزەیی ڕۆژانی پشووی جەژنی قوربان ڕادەگەیەنێت

 سەفین دزەیی ڕۆژانی پشووی جەژنی قوربان ڕادەگەیەنێت
سەفین دزەیی، گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا، ڕۆژانی پشووی فەرمیی جەژنی قوربانی ئاشکرا کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە 5/8/2018، سەفین دزەیی پەیامێکی بە بۆنەی جەژنی قوربان بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "بە بۆنەی ھاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، پیرۆزباییەکی گەرم لە خانەوادەی شەھیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و ھەموو موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیھان دەکەین، ھیواخوازین ئەم جەژنە ببێتە مایەی یەکڕیزی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ ھەموو خەڵکی کوردستان".

ھەر لە پەیامەکەدا ئاماژەی بە پشووی فەرمیی جەژنی قوربان داوە و دەڵێت: "بە ھاووڵاتییانی خۆشەویستی خەڵکی کوردستان ڕادەگەیەنین، پشووی جەژنی قوربانی پیرۆز لە رۆِژی یەکشەمە 2018/8/19 دەست پێ دەکات، تا رۆژی شەممە 2018/8/25 بەردەوام دەبێت، ڕۆژی یەکشەممە 2018/8/26 دەوامی فەرمی دەست پێ دەکاتەوە".











باسنيوز
Top