قایمقامی هەولێر لەبارەی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی بازاڕی قەیسەری زانیاری دەخاتە ڕوو

 قایمقامی هەولێر لەبارەی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی بازاڕی قەیسەری زانیاری دەخاتە ڕوو
قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر ڕای دەگەیەنێت، کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هۆکاری ڕووداوی ئاگر کەوتنەوەکەی بازاڕی قەیسەری شۆرتی کارەبا بووە، بەڵام بەدواداچوونی ورد لەسەر ئەو ڕووداوە دەکەین.

نەبەز عەبدولحەمید، قامیقامی قەزای ناوەندیی هەولێر لە پرێنس کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕای گەیاند: "کاتژمێر ٥ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٥\٨\٢٠١٨ ئاگرەکە بەتەواوی کۆنترۆڵ کراوە، بەڵام ئەو دووکەڵەی ئێستا هەیە، بەهۆی ئەوەی ئەو کاڵا و شتومەکانەیە کە لەسەرەوەی بیناکە دووکاندارەکان دایان ناوە، هەروەها ناوە ناوە ئاگرەکە نوێ دەبێتەو"ە.

لەبارەی زیانەکانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەوە قایمقامی هەولێر ئاشکراشی کرد: ”لەڕووی مادییەوە هێشتا زیانەکان دیار نین، بەڵام چەند کارمەندێکی بەرگریی فریاکەوتن بەهۆی دووکەڵەکەوە بووراونەتە جگە لەوە هیچ زیانێک گیانی لێ نەکەوتووەتەوە".

ئەوەشی خستە ڕوو: "بەپێی بەدواداچوونە سەرەتاییەکان هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە شۆرتی شۆرتی کارەباوە بووە، بەڵام بەدواداچوونی ورد لەسەر هۆکاری ڕووداوەکە دەکەن، ئەگەر هەر لایەنێک لە پشتی ئاگرکەوتنەوەکەوە بێت، ئەوا بەرپرسیارێتییەکە دەکەوێتە ئەستۆی".

لەبارەی قەرەبووکردنەوەی زیان لێکەوتووانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی بازاڕی قەیسەرییەوە، نەبەز عەبدولحەمید گوتیشی: ”قەرەبووکردنەوە پێویستی بە گفتوگۆ و بڕیار هەیە، ئایا قەرەبوو دەکرێنەوە، یان حکوومەت دەتوانێت لەم کاتەدا قەرەبوویان بکاتەوە؟، بەڵام پێش هەر شتێک پێویستە هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە بزانرێت".













باسنيوز
Top