بوومه‌له‌رزه‌ له‌ كرماشانى دا

 بوومه‌له‌رزه‌ له‌ كرماشانى دا
ناوه‌ندی بومه‌له‌رزه‌زانى ئێران، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، ڕای گه‌یاند، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕى 4.2 پله‌ به‌پێوه‌رى ڕیخته‌ر، له‌ پارێزگاى كرماشانى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستانى، دا.


به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكى ناوه‌ندى بوومه‌له‌رزه‌زانى ئێران، ئه‌مشه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ شارى كرماشانى داوه‌، به‌ڵام تائێستا زیانه‌ گیانى و مادییه‌كان، نه‌زانراوه‌.



به‌پێی ناوه‌نده‌كه‌، كاتژمێر 9:32ى ئه‌مشه‌و، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ناوچه‌ى "تازه‌ ئاباد"ى سنورى پارێزگاى كرماشانى داوه‌.


له‌ مانگى 11ى ساڵى پاره‌وه‌، چه‌ندین جار بوومه‌له‌رزه‌ له‌ شار و شارۆچكه‌كانى ئێران و عێراقی داوه‌، به‌تایبه‌ت ڕۆژهه‌ڵات و باشوورى كوردستان و به‌هۆیانه‌وه‌، سه‌دان كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانیی.








باسنيوز
Top