رۆژنامە سعوودییەکە داوای لێبووردنی لە سەرۆک بارزانی کرد

 رۆژنامە سعوودییەکە داوای لێبووردنی لە سەرۆک بارزانی کرد
پاش ئەوەی ڕۆژنامە سعوودییەکە لە پای بڵاوکردنەوەی زانیاریی ناڕاست لەبارەی سەرۆک بارزانییەوە، داوای لێبووردنی کرد و ڕای گەیاند کە لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی هەڵەکەیان دەکەن، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئەو کەسانەی کە بە مەبەستی چەواشەکاری لە کوردستاندا هەواڵەکەیان بڵاو دەکردەوە، شەرمەزار کران.



نیوەشەوی ڕابردوو، ماڵپەڕی ڕۆژنامەی (ئەلوەتەن)ی سعوودی، ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەو ڕاپۆرتەی خۆی بڵاو کردەوە کە تێیدا باس لە سامانی سەرۆک بارزانی کرابوو و ژمارەی ناڕاست و بێ بنەمای تێدا بڵاو کرابووەوە.



ڕۆژنامەکە دانی بەوەدا ناوە کە ناتوانن زانیارییەکانیان بە بەڵگە بسەلمێنن و ”ڕەنگە پاڵنەری دیکە“ لە پشت ئەو زانیارییە بڵاوکراوانەوە هەبێت. بۆیە داوای لێبووردنی لە سەرۆک بارزانی کردووە و نووسیویەتی: بە توندی داوای لێبووردن لە بەڕێز مەسعود مستەفا بارزانی دەکەین، بەرامبەر بەو هەڵەیەی کە بە دڵنیاییەوە بێ مەبەست کردوومانە، لە داهاتووشدا لێکۆڵینەوە لەو سەرچاوەیە دەکەین کە ئێمەی خستووەتە هەڵەکەوە“.



لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامە سعوودییەکە، میدیاکانی گرووپی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری نێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەشێکی زۆر لەو کەس و میدیایانەی کە بە ناوی ئۆپۆزسیۆن و ئازادیخوازەوە، لەلایەن کەسانی سەر بەو گرووپە خیانەتکارە پشتیوانی دەکرێن، بە شێوەیەکی چڕ هەڵمەتیان لە دژی سەرۆک بارزانی ئەنجام دا و هەندێکیش زانیاریی ناڕاستتریان خستە سەر زانیارییەکانی ڕۆژنامە سعوودییەکە. بۆیە دوای ئەوەی ڕۆژنامە سعوودییەکە داوای لێبووردنی کرد، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە لایەنگرانی سەربەخۆیی کوردستان کە سەرۆک بارزانی بە سیمبولی سەربەخۆیی دەزانن، بە توندی ئەو کەسانەیان شەرمەزار کرد.





باسنیوز
Top