ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەریی ھەولێر کۆنتڕۆڵ کرا
شەوی ڕابردوو 4/8/2018، ئاگرێک لە بەشێکی بازاڕی قەیسەریی ھەولێر کەوتەوە، ئاگرەکەش تا سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 5/8/2018 بەردەوام بوو و کەمێک پێش ئێستا کۆنتڕۆڵ کرا، بەپێی زانیارییەکانیش لە شەوی ڕابردووەوە تا ئێستاش، سەرجەم تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە شوێنی ڕووداوەکەن و لەو کاتەوە ھەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەیان دەدا.
ھەر بەپێی زانیارییەکان، بەھۆی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی بازاڕی قەیسەری ھیچ کەسێک گیانی لەدەست نەداوە، بەڵام بەھۆی بەھێزیی ئاگر و دووکەڵەکەوە، چەند کارمەندێکی بەرگریی شارستانی، تووشی بوورانەوە و ھەناسەبڕکێ بوون و گەیاندراونەتە نەخۆشخانە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.
باسنیوز
