لە خورماتوو حەشدی شەعبی بەبێ هۆ تەقە بەسەر هاووڵاتییان دەکات

لە خورماتوو حەشدی شەعبی بەبێ هۆ تەقە بەسەر هاووڵاتییان دەکات


بەرپرسی پێشووی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، کە ئاماژە بەوە دەدات، کە حەشدی شەعبی بەبێ هۆ لە شەوی رابردوو، تەقەی بەسەر ماڵەکانی خورماتوو کردووە.



محەمەد فایق، بەرپرسی پێشووی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە کاتژمێر 6:30 خولەکی ئێوارەی دوێنێ هەینی، رێککەوتی 3\8\2018، چەکدارانی میلیشیای حەشدی شەعبی، بەبێ هۆ، دەستڕێژی گولەیان کردە پشت شاخ، نزیک خوێڵێنەکەی خورماتوو.



بەرپرسی پێشووی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، ئەوەشی خستووەتەڕوو کە کاتژمێر 2:00 نیوەشەوی رابردوو، 3 لەسەر 4\5\2018، لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە، دەستڕێژی گولە کراوەتە سەر گەڕەکی کۆماری کوردنشین، نزیک قوتابخانەی فەراهیدی، تائێستا ئەو کەسانە نەناسراوەتەوە.
bas news-
Top