مامۆستایانی وانه‌بێژ به‌گوێره‌ی خاڵبه‌ندی وه‌رده‌گیرێن
لێپرسراوى ڕاگه‌یاندنی په‌روه‌رده‌ی ڕانیه، ئاشكراى كرد كه بۆ ساڵى داهاتووى خوێندن (2018 – 2019) مامۆستایانی وانه‌بێژ به‌گوێره‌ی خاڵبه‌ندی بۆ گوتنه‌وه‌ى وانه له قوتابخانه‌كان وه‌رده‌گیرێن.
یوسف ناوده‌شتی، لێپرسراوى ڕاگه‌یاندنی په‌روه‌رده‌ی ڕانیه، ڕاگه‌یاند: "ساڵانى پێشوو بۆ پڕكردنه‌وه‌ى وانه به‌تاڵه‌كان و به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كه‌مى مامۆستا، به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كان ده‌ست كراوه بوون له وه‌رگرتن و دیاریكردنى ده‌رچووانى كۆلێژ و په‌یمانگاكان، به‌ڵام بۆ ساڵى داهاتووى خوێندن سیستەمه‌كه گۆڕاوه".
لێپرسراوى ڕاگه‌یاندنی په‌روه‌رده‌ی ڕانیه، ئەوەشی خستە روو، کە بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌ئێستا په‌روه‌رده سه‌رقاڵى ئاماده‌كردنى فۆڕمێكه كه دواى ته‌واوكردنى، ئه‌و ده‌رچووانه‌ى زانكۆ و په‌یمانگاكان كه ده‌یانه‌وێت وانه‌بێژى بكه‌ن ده‌بێت وه‌ری بگرن و پڕى بكه‌نه‌وه.
ئاشکراشی کرد، كه یه‌كێك له بڕگه‌كانى ناوفۆڕمه‌كه وه‌رگرتنى مامۆستایانى وانه‌بێژه به‌گوێره‌ی خاڵبه‌ندی، كه پشت به بڕوانامه‌و گوتنه‌وه‌ى وانه له ساڵانى ڕابردووه و چه‌ند پێوه‌رێكى دیكه ده‌به‌ستێت.
bas news-
