سۆران.. فۆڕمى زانكۆلاین بۆ ده‌رچووانى پۆلى شه‌شه‌مى ئاماده‌یى پڕ ده‌كرێته‌وه
په‌روه‌رده‌ى سۆران، ئاگاداری گشت به‌ڕێوه‌به‌رانى قوتابخانه ئامادەییەكان دەکاتەوە، کە سه‌ردانیان بكه‌ن، بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی (پاسۆرد و یوزهرنێیم)ی پڕكردنه‌وه‌ی زانكۆ لاینی قوتابیان.
بارزان عه‌بدولڵا، به‌رپرسى به‌شى ئه‌زموونه‌كان لهبهڕێوهبهرایهتیى په‌روه‌رده‌ى سۆران، راگه‌یاند: ”ئاگاداری گشت به‌ڕێوه‌به‌رانى قوتابخانه‌كانی پۆلی 12 ئاماده‌یى سنووری په‌روه‌رده‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه، به‌یانی یه‌كشه‌ممه رێكکه‌وتی 5/8/2018، سه‌ردانی به‌شى ئه‌زموونه‌كانى په‌روه‌رده‌ى سۆران بكه‌ن، بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی (پاسۆرد و یوزهرنێیم)ی پڕكردنه‌وه‌ی زانكۆ لاینی قوتابیان".
به‌رپرسى به‌شى ئه‌زموونه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى په‌روه‌رده‌ى سۆران، ئه‌وه‌شى خستە روو، کە ئه‌م ئاگادارییه‌یان ته‌نها ده‌رچووانى پۆلی 12 ئاماده‌یى، خولی یه‌كه‌می ساڵی خوێندنی (2017-2018) ده‌گرێته‌وه.
bas news-
