له‌ شاری وان دەست بەسەر 384 كیلۆگرام هیرۆیندا گیرا

 له‌ شاری وان دەست بەسەر 384 كیلۆگرام هیرۆیندا گیرا
ئەمڕۆ هەینی له‌ ناوه‌ندێكی گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی كارگۆدا له‌ شارۆچكه‌ی توشبا سەر بە پارێزگای وانی باكووری كوردستان، له‌نێو پێداویستییه‌ پۆستكراوه‌كانی نێو ماڵدا دەست بەسەر 384 كیلۆگرام هیرۆیندا گیرا.


له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای وان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ یه‌كێك له‌ ناوه‌نده‌كانی كارگۆ پشكنینیان ئه‌نجام داوه‌.


له‌ گه‌ڕان و پشكنینی تیمه‌كاندا كه‌ له‌ ڕێگه‌ی سه‌گی تایبه‌ته‌وه‌ ئه‌نجام دراون، 384 كیلۆگرام هیرۆین دۆزراوەتەوە، كه‌ له‌نێو 502 كارتۆندا شاردرابوونه‌وه‌ و دراوه‌ته‌ ناوه‌ندی كارگۆكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌یه‌نێته‌ ئیستەنبوڵ.

به‌ تۆمه‌تی تێوه‌گلان له‌و کارەدا، كه‌سێك ده‌ستگیر كراوه‌.










باسنيوز
Top