کۆنفرانسێکی گەورەی کوردان لە رووسیا ساز دەکرێت
کۆنفرانسەکە رۆژی شەممە 4/8/2018 بۆ کۆمەڵە و کەسایەتییە دیارەکانی وڵاتانی یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو، لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا ساز دەکرێت.
لە کۆنفرانسەکەدا، کە بە بەشداریی نوێنەرانی لایەنە سیاسییەانی هەرچوار پارچەی کوردستان ساز دەکرێت، تاوتوێی کێشەکانی گەلی کورد بەتایبەت پێشخستنی زمانی دایک لای کوردانی سۆڤیەتی پێشوو و پەیوەستبوونەوەیان بە کوردانی کوردستان، دەکرێت.
کنیاز ئیبراهیم، سەرۆکی فیدراسیۆن کۆمەڵە کوردییەکانی یەکێتیی سۆڤیەت بە (کوردستان 24)ی راگەیاندووە، لە کۆنفرانسەکەدا هەوڵ دەدرێت رێکخراو و کۆمەڵە کوردییەکانی سۆڤیەتی پێشوو لەچوارچێوی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی کوردان، یەک بگرن.
یەکێتیی سۆڤیەت دەوڵەتێکی فیدڕالیی سۆشیالیستی بوو، نوێنەرایەتیی بلۆکی شیوعییەکانی لە دژی سیستەمی سەرمایەداریی ئەمریکا دەکرد. لە ساڵی 1922 لە یەکگرتنی چەند دەوڵەتێک دروست بوو و لە ساڵی 1991 و لە ئەنجامی دۆڕانی ئەو بلۆکە بەرامبەر بلۆکی سەرمایەداری، هەڵوەشایەوە و دەیان هەرێمی فیدڕالیی وڵاتەکە، سەربەخۆیی خۆیان راگەیاند.
باسنیوز
