کۆبوونەوەی نێوان پۆمپیۆ و چاوشئۆغلو بە ڕێککەوتنێک کۆتایی هات
میدیاکانی جیهان بە گرنگییەوە ڕوماڵی ئەو کۆبوونەوەی نێوان مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و مەولود چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی تورکیایان کرد بەتایبەت دوای ئەوەی پەیوەندی نێوان واشنتن و ئەنقەرە لەسەر ئازادنەکردنی قەشە ئەمەریکییەکە ئاڵۆزی بەخۆیەوە بینیوە بەوەی دوای دوو ساڵ زیندانیکردنی، دادگای تورکیا بڕیاریدا لە ماڵەکەی لە شاری ئیزمیر قەشە برونسۆن زیندانی بکرێت.
لەمیانەی لێدوانێکیدا چاوشئۆغلو ڕایگەیاند کە واشنتن و ئەنقەرە لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون کە بە گفتوگۆ کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن و لە ڕاگەیەنراوێکیشدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئەو زانیارییەی دووپاتکردەوە.
پێشووتر و بەر لە بەڕێچوونی کۆبوونەوەکە ئەوە ڕاگەیەنرابوو کە سەرەکیترین بابەتی کۆبوونەوەی نێوان هەردوو وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و تورکیا گفتوگۆکردن دەبێت لەبارەی ڕادەستکردنی هەریەک لە قەشە ئاندریۆ برۆنسۆن و فەتحوڵڵا گولەن.
رۆژی چوارشەممەی رابردوو، ئیداره‌ى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا سزاى دارایى به‌سه‌ر هه‌ر یه‌ك له وه‌زیرى داد و ناوخۆى توركیادا سه‌پاند و به‌وه تۆمه‌تبارى كردن كه قه‌شه ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه و سزایان به‌سه‌ردا سه‌پاندووه.
باسنيوز
