فەرەنسا یاسای پەنابەران هەموار دەکاتەوە
پرۆژەیاساکە رۆژی چوارشەممە 1/8/2018 لە پەرلەمانی فەرەنسی بە دەنگی 100 ئەندام پەسەند کرا، لە کاتێکدا 25 ئەندام دژی یاساکە بوون و 11 ئەندامیش بەشداریی دەنگدانیان نەکرد.
بەپێی یاسا نوێیەکە، دەزگای پەنابەرانی فەرەنسا لە ماوەی شەش مانگ وەڵامی کۆتایی هەر پەنابەرێک دەدەنەوە بە وەرگیران یاخود رەتکردنەوەی داواکەی، لەکاتێکدا پێشتر ماوەکە 11 مانگ بوو.
ئەو یاسا نوێیە بە ئامانجی زووتر رزگاربوون و ناردنەوەی ئەو پەنابەرانەیە بۆ وڵاتەکانیان، کە حکوومەت و دەزگا ئەمنییەکانی فەرەنسا بە جێی مەترسی بۆ سەر ئاسایشی خۆیانیان دەزانن.
حکوومەتی فەرەنسا بەنیازە لەڕێی ئەو یاسایە، کۆچی نایاسایی پەنابەران کۆنتڕۆل و سنووردار بکات، مافی پەنابەران مسۆگەر بکات و پرۆسەی تێکەڵکردنیان بە کۆمەڵگەی فەرەنسی خێراتر بکا.
باسنيوز
