زانیاری لەبارەی داخستنی یووتێرنەکانی شەقامی 60 مەتریی ھەولێر دەخرێتە ڕوو

 زانیاری لەبارەی داخستنی یووتێرنەکانی شەقامی 60 مەتریی ھەولێر دەخرێتە ڕوو
گوتەبێژی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر زانیاری لەبارەی داخستنی یووتێرنەکانی شەقامی 60 مەتریی ھەولێر بۆ (باسنیوز) دەخاتە ڕوو.

موقەدەم فازڵ حاجی، گوتەبێژی فەرمیی بەڕێوەبەریەتیی ھاتوچۆی ھەولێر، ڕایگەیاند: ”تا ئێستا ھیچ یووتێرنێک لە شەقامی 60 مەتریدا لانەبراون و دەستکاریش نەکراون، چونکە ناتوانین دەستکاری ئەو یووتێرنانە بکەین، ھەروەھا ناتوانین دایانبخەین“.

ڕوونیشی کردەوە، کە شەقامی 60 مەتری بەرگەی ئەوە ناگرێت یووتێرنی تێدا دابخەین، لەبەر ئەوەی شەقامەکە خۆی فراوان نییە و بواری ئەوەشی تێدا نییە فراوان بکرێت".

موقەدەم فازڵ لەبارەی داخستنی چوارڕێیانی ئاکار کە ماوەیەکی زۆرە باس لە داخستنی دەکرێت ئاماژە بۆ ئەوە دەکات: ”ئێمە دیزاینی ئەو کارەمان تەواو کردووە و بە شارەوانیمان داوە، بۆ ئەوەی بە چ شێوازێک دایبخات، چونکە ئەو چوارڕێیانە ھەندێک گۆڕانکاری دەوێت و بە داخستنیشی شەقامی 100 مەتری ھاوشێوەی شەقامی 120 مەتری لێ دێت“.









باسنیوز
Top