پۆلیسی هەولێر دەست بەسەر چەندین ئۆتۆمبێلی جام ڕەش و کەلوپەلی نایاساییدا دەگرێت

 پۆلیسی هەولێر دەست بەسەر چەندین ئۆتۆمبێلی جام ڕەش و کەلوپەلی نایاساییدا دەگرێت
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، دەست بەسەر چەندین ئۆتۆمبێلی جام ڕەش و کەلوپەلی نایاساییدا دەگرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە 1/8/2018، پۆلیسی هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە، شەوی ڕابردوو پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە چەند شەقامێکی نێو شاری هەولێر گەڕان و پشکنینیان ئەنجامدا و توانیان دەست بەسەر چەندین ئۆتۆمبێلی ژمارە ئەورووپی، بێ تابلۆ، جام ڕەش و چەندین کەلوپەلی نایاساییدا بگرن.


ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە ئەم گەڕانە و پشکنینە بەسەرپەرشتی عمید (بەختیار عزیز) بەڕێوەبەری پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ئەنجام دراوە.








باسنيوز
Top