شاره‌زوور.. پیاوێك كه‌وته ژێر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی و گیانی له‌ده‌ست دا

 شاره‌زوور.. پیاوێك كه‌وته ژێر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی و گیانی له‌ده‌ست دا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (1/8/2018)، له‌ قه‌زای شاره‌زوور، پیاوێكی ته‌مه‌ن 50 ساڵ، به‌هۆی كه‌وتنه‌ژێر ئۆتۆمبیله‌كه‌ی خۆی، گیانی له‌ده‌ست دا.

كه‌مال كاكه‌ ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی به‌شی ڕاگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی شه‌هید ڕه‌ئووف به‌گ، ڕایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، پیاوێكی ته‌مه‌ن (50) ساڵ به‌ناوی (جه‌زا) له‌به‌رده‌م ماڵی خۆیان له‌ قه‌زای شاره‌زوور جه‌كی له‌ ئۆتۆمبێل داوه‌، جه‌گه‌كه‌ كه‌وتووه‌ و ئۆتۆمبیله‌كه‌ كه‌وتووه‌ به‌سه‌ریدا و گیانی له‌ده‌ست داوه‌".

ڕوونیشی كرده‌وه‌ و گوتی: "پێش ئه‌وه‌ی بگه‌یه‌ندرێته‌ به‌شی‌ فریاكه‌وتنی مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستیی شه‌هید ڕه‌ئووف به‌گ له‌ قه‌زای شاره‌زوور، گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و دواتریش كه‌ پزیشك بینیویه‌تی نێردراوه‌ بۆ پزشكی دادوه‌ریی سلێمانی".










باسنیوز
Top