ئێران لە یەک مانگدا 65 هاووڵاتیی کوردی دەستگیر کردووە

 ئێران لە یەک مانگدا 65 هاووڵاتیی کوردی دەستگیر کردووە
بەپێی ئاماری ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا ڕۆژانە زیاتر لە دوو هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.


ماڵپەڕی ڕیکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو) بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراوی خۆی بڵاوی کردووەتەوە لە ماوەی مانگی ژوئییە (تەمووز)دا ، لانیکەم 65 هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی هەمان سەرچاوە لەو ماوەیەدا، 20 هاووڵاتیی خەڵکی پارێزگای سنە، 16هاووڵاتی لە پارێزگای ئورمیە، 12 هاووڵاتی لە پارێزگای کرماشان، دوو هاووڵاتی لە پارێزگای ئیلام، دوو هاووڵاتی لە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی، هاووڵاتییەک لە پارێزگای لوڕستان و 12 شوان و مەڕداری باکوور و باشووری کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

29 کەس لەو هاووڵاتییانە بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی، 16 کەس بە تۆمەتی چالاکیی مەدەنی، سێ کەس بە تۆمەتی چالاکیی کرێکاری و کۆڵبەری و ٥ کەسیش بە تۆمەتی چالاکیی مەزهەبی دەستبەسەر کراون. هەروەک لە سەرەوەش ئاماژەمان داوە ١٢ کەسیان شوان و مەڕداری خەڵکی باکوور و باشووری کوردستان بوون.

بەپێی هەمان ئامار، شەش کەس لەوانەی کە دەستگیر کراون، ژن و دوو کەسیشیان منداڵ بوون.














باسنیوز
Top