نێچیرڤان بارزانی پەیوەندییەکانی هەولێر و پراگ لەگەل کونسولی چیک تاوتوێ دەکات
بەپێی راگەیەندراوێکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کە وێنەیەکی بۆ (باس‌نیوز) نێردراوە، رۆژی چوارشەممە 1/8/2018، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ میخال سڤۆبۆدا، کونسوڵی نوێی چیک لە هەولێر، کۆ بووەتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، میخال سڤۆبۆدا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی هاوکریی و هەماهەنگیی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەتایبەت لە بواری پەروەردەیی و خوێندنی باڵادا، نیشان داوە.
دەقی راگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی وەزیران:
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1/8/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز میخال سڤۆبۆدا كونسولی نوێی كۆماری چیك له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا به‌ڕێز سڤۆبۆدا ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندییه دۆستانه و دێرینه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و چیك كرد و سوپاسی هاوكاری و ئاسانكارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ كونسولی پێشوو كرد و هیوای به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانی خواست، هه‌روه‌ها ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌ی بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له بواری زانستیدا ده‌ربڕی و كردنه‌وه‌ی زانكۆی ته‌كنیكیی چیكی له هه‌ولێر به هه‌نگاوێك به‌م ئاراسته‌یه له‌قه‌ڵه‌م دا، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی كه چه‌ند ڕێكخراوێكی چیكی له بواری مرۆیی‌دا هاوكاریی ئاواره و په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له به‌ڕێز سڤۆبۆدا كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له كاره‌كانیدا بۆ خواست و هاوكاری و ئاسانكاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی بۆ كار و چالاكییه‌كانی نیشان دا و جه‌ختی له په‌یوه‌ندییه دێرینه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و چیك كرده‌وه و ده‌ستخۆشی لێ‌كردن بۆ كردنه‌وه‌ی زانكۆی ته‌كنیكیی چیكی له هه‌ولێر و ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی هاوكاری و په‌ره‌پێدانی زانستی و بواره‌كانی دیكه‌ش ده‌ربڕی.
تاوتوێكردنی بارودۆخی ناوچه‌كه و پرۆسه‌ی سیاسی و ڕه‌وشی ئه‌منی له عێراق، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
باسنيوز
