یەکەم زیارەتکاری ھەرێمی کوردستان لە شاری مەدینە کۆچی دوایی کرد
ئەمرۆ لە شاری مەدینە یەکەم زیارەتکاری ھەرێمی کوردستان بەناوی کازم رەفعەت حەسەن کە دانیشتووی کەلارە لە نەخۆشخانەیەکی شاری مەدینە کۆچی دوایی کرد.
بەپێ راگەیاندراوێکی تیمی راگەیاندنی حەج ناوبراو لە دایکبووی ساڵی ١٩٤٩ یە و ئەمرۆ دوای تووشبوونی بە بە جەڵتەی دڵ و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کردووە
. مەلا ئیدریس ژاڵەیی بەرێوەبەری حەج و عومرەی گەرمیان بە تیمی راگەیاندنی حاجیان رایگەیاند کە ئەم زیارەتکارە ھیچ کێشەیەکی تەندروستی نەبووە و لەگەڵ خێزانەکەی سەردانی سعوودیەی کردووە بەمەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج و دوای نەخۆش کەوتنی ھاوەڵیان کردووە بۆ نەخۆشخانە و ئەوەی خستەڕوو کە لە نەخۆشخانە پزیشکەکان ھەوڵی زۆریان لەگەڵدا بەڵام لەکۆتاییدا کۆچی دوایی کرد.
شایانی باسە ئەمە یەکەم زیارەتکاری ھەرێمی کوردستان کە لە پرۆسەی حەجی ئەمساڵ کۆچی دوایی بکات و ھەر ئەمشەو لە مزگەوتی پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت نوێژی مردووی لەسەر بکرێت و بڕیاریشە لە گۆرستانی بەقیع بنێژرێت.
payamner -
