سێ پۆلیسی نەوت لە کەرکووک بریندار بوون

سێ پۆلیسی نەوت لە کەرکووک بریندار بوون
بەھۆی تەقینەوەیەك لە باشووری كەركووك ٣ پۆلیس برینداربوون.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای كەركووك رایگەیاند، بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو بە كاروانێكی ئۆتۆمبێیلەكانی پۆلیسی نەوتدا، لەسەر رێگەی كەركووك ریاز لە باشووری رۆژئاوای پارێزگاكە، ٣ پۆلیس برینداربوون.

لە بەغداش ناوەندی میدیای ئەمنی عێراق ئاشكرایكرد، نزیكەی ھەزار رێگەی سەرەكی و لاوەكی كراونەتەوە و بەربەسەتە كۆنكریتییەكان و ٣٢٠ خاڵی پشكنینی ھێزە ئەمنییەكانیش لابراون
payamner -
Top