شنگالی: چاکسازیمان دەستپێكردووە.. كونسوڵی بهریتانیا: ریفۆرمهكه ھەنگاوی باشی بڕیووە
وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەدا گوتی، "حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ وڵاتانی ھاوپەیمان ھەوڵەكانمان خستووەتە گەڕ ھەتا لە بواری پێگەیاندن و ڕاھێنانی پێشمەرگە و پڕۆگرامەكانی تایبەت بە پێشمەرگەدا، كاری ھاوبەش بكەین".
كونسوڵی گشتی بهریتانیاش لهههرێمی كوردستان رایگهیاند، بهریتانیا و وڵاتانی دیكهی هێزی هاوپهیمانان لهساڵی 2015 لهسهر داوای سهرۆك بارزانی بهرنامهیهكی تایبهتیان دیارییكرد، بۆ ئهنجامدانی چاكسازیی لهنێو هێزی پێشمهرگه. ئاشكراشی دهكات، پڕۆسهی ریفۆرمی نێو پێشمهرگه ھەنگاوی باشی بریووە.
دەشڵێ: "پێمان وایە پێشمەرگە دەبێ بەردەوام لە بواری سەربازیدا خۆی نوێ بكاتەوە و دەبێ بگەنە ئەو ئاست و توانایەی كە زیاتر لە ئێستا ڕووبەڕووی تیرۆر و ھەڕەشەكان ببنەوە، ھەم لە ڕووی ڕۆشنبیری و ھەم لە بواری لۆجستیكییەوە".
كۆنسووڵی بەریتانیا، گوتیشی، "بەریتانیا بەردەوامە لە یارمەتیدانی ھێزی پێشمەرگە لە دژی تیرۆر و داعش."
ھەروەھا كەریم شنگالی، ئاماژەی دا، "ھەنگاوی یەكەم بۆ ئەو یەكخستن و یەكگرتنە نراوە، كە بریتییە لە دروستكردنی بەڕێوەبەرایەتییەك بۆ كۆكردنەوەی ھەوڵەكان و دانانی ستراتیژی یەكگرتنەوەكە، كە لە پیش شەڕی داعش سەرۆكی ھەریمی كوردستان و سەرۆكوەزیران و جێگری سەرۆكوەزیران بڕیاریان لەو ریفۆرم و چاكسازییە دابوو، بەڵام ھەرێمی كوردستان رووبەڕووی شەڕی داعش بووەوە و ساردی لەم بەرنامەیەدا كرد، چونكە لە شەڕدا بووین."
وەزیری پێشمەرگە بە وەكالەت ئاماژەی بەوەش كرد، ھیچ لایەنێك رێگر نییە لە یەكگرتنەوە و یەكخستنەوەی پێشمەرگە و ھیچ رێگرییەك بەدی ناكرێت.
kdp -
