دوو کچ لە سەرپێڵزەهاوی کرماشان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو) ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 2018/7/29 دوو کچە مێرمنداڵی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو بەهۆی گوشاری دەروونی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بەپێی هەمان سەرچاوە، ناسنامەی ئەو دوو کچە مێرمنداڵە مریەم ڕوستەمی، تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی گوندی زەعفەران و نۆشین ڕوستەمی، تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی گوندی قەڵخانی سەرپێڵی زەهاو ڕاگەیاندووە.
سەچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی ئەوودوو کچە مێرمنداڵە کە هەر دوویان خزمی یەکن، ڕای گەیاندوو ئەو دوو کچە لە ڕێگای خواردنی حەب و لە مەودای کەمتر لە چەند کاتژمیر کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
مریەم و نۆشین لە ماوەی چەند حەفتەی ڕابردوودا بەهۆی گوشاری دەروونی کە هۆکارەکەی ژیانی سەخت و پڕ ئازاری دوای بوومەلەرزە بووە، تووشی خەمۆکی ببوون.
bas news-
