به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سۆران رێز له قوتابییه یه‌كه‌مه‌كان ده‌گرێت
حیكمه‌ت سه‌لمان ساتى، سه‌رپه‌رشتیارى یه‌كه‌مى بنه‌ڕه‌تیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی سۆران، رايگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 30/7/2018 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی سۆران، به هاوكاری لقی سۆرانی یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان، له‌هۆڵى رۆشنبیرى هونه‌رى سۆران، له‌ژێر دروشمی به‌چه‌كی زانست به‌ره‌نگاری بیری توندڕەوی ده‌بینه‌وه، مه‌ڕاسیمێكی رێزلێنان بۆ قوتابییه سه‌ركه‌ووتوه‌كانى (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م)ه كانی قۆناغه‌كانی 12ی ئاماده‌یی و نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌ر ئاستى سۆران و هه‌رێمی کوردستان ساز كرد".
سه‌رپه‌رشتیارى یه‌كه‌مى بنه‌ڕه‌تیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی سۆران، ئەوەشی خستە روو، کە هه‌ر له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا رێزلێنان به‌خشرایه ژماره‌یه‌ك له سه‌رپه‌رشتیار، به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌و مامۆستایانه‌ى خزمه‌تى زۆریان پێشكه‌ش به پڕۆسه‌ى خوێندن و په‌روه‌رده و زانست كردووه.
باسنيوز
