لە سۆران تۆماری ساڵانەی ئۆتۆمبێل دەكرێتەوە

 لە سۆران تۆماری ساڵانەی ئۆتۆمبێل دەكرێتەوە
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران، ڕای گەیاند بە مەبەستی ئاسانکاریی بۆ هاووڵاتیان لەبری چوونیان بۆ هەولێر، تۆماری ساڵیانەی ئۆتۆمبێل لە سۆران دەكرێتەوە.

رائید دلاوەر لەتیف، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی سۆران رایگەیاند: "دوای هەوڵی بەردەوامی بەڕێوەبەری هاتوچۆ و قائیمقامی سۆران، بەختەوەرانە توانرا ڕەزامەندی كردنەوەی بەشی ساڵیانەی تۆماری ئۆتۆمبێل لە شاری سۆران وەربگیرێت، بەمەش ئاسانكاری زۆر بۆ شۆفێرانی دەڤەری سۆران دروست دەكات، كە لەبری سەردانی كردنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی هاتوچۆی هەولێر، دەتوانن لە شاری سۆران تۆتۆمبێلەكانیان بخەنە سەر ناوی خۆیان، هەروەها ساڵیانەكانیان نوێ‌ بكەنەوە و ژمارەی نوێش بە ئۆتۆمبێلەكان بدرێت".

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی سۆران گوتیشی: "بۆ كردنەوەی ئەم بەشەی ساڵیانەی ئۆتۆمبێل، چەند ڕێكاری هونەری و یاسایی و چەند قۆناغێكی پێویستە و هەوڵەكان بەردەوامە و لە ئایندەیەكی نزیكدا دەكەوێتە كار".









باسنیوز
Top