سەرۆک بارزانی: کوردستان برینداری ئەو کارەساتەیە کە تیرۆریستان بەسەر خوشک و برا ئێزدییەکانی هێنا
لە بەشێک لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە: " ئەو جەژنە لە كاتێكدایە كە كوردستان برینداری ئەو كارەساتەیە كە لە لایەن تیرۆریستانەوە بەسەر خوشك و برا ئێزیدییەكانمان و گەلەكەماندا هات و ئەو زوڵمە گەورەیە نابێ لەیاد بكرێت".
ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:
سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاو کردەوە
پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی چلێ هاڤینێی ئێزیدی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەوەی هاتنەوەی جەژنی چلێ هاڤێنێی ئایینی ئێزیدی گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی پیاوانی ئایینی ئێزیدی و خوشك و برا ئێزیدییەكانی كوردستان و سەرتاسەری جیهان دەكەم. ئەو جەژنە لە كاتێكدایە كە كوردستان برینداری ئەو كارەساتەیە كە لە لایەن تیرۆریستانەوە بەسەر خوشك و برا ئێزیدییەكانمان و گەلەكەماندا هات و ئەو زوڵمە گەورەیە نابێ لەیاد بكرێت.
هیوادارم ئەو جەژنە ببێتە دەستپێكێك بۆ گەڕانەوەی خوشك و برا ئێزیدییەكانمان بۆ ژیانی ئاسایی و بتوانن لە كەشێكی ئارام و ئاشتیانەدا جەژن و شادییەكانیان بكەنەوە.
مسعود بارزانی
30ـی 7ـی 2018
باسنیوز
