له كه‌نه‌دا نووسینێكی كوردی ده‌خرێته نێو پڕۆگرامی خوێندنی باڵاوه
نووسینه ئه‌ده‌بییه‌كه، كه هی نووسه‌ر و شاعیری كورد جه‌لال به‌رزنجییه و له‌مباره‌یه‌وه به‌رزنجی تایبه‌ت به (باس) گوتی: "وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی ئه‌لبێرتا، له كه‌نه‌دا، له نامه‌یه‌كی فەرمی داوای ره‌زامه‌ندیم لێ ده‌كات، كه نووسینێكی ئه‌ده‌بیم، كه به ناونیشانی( ماڵ دوای ماڵ)ه، بۆ ساڵی خوێندنی 2018 ـ 2019، كه له مانگی یه‌كی ساڵی داهاتوو ده‌ست پێ ده‌كات، بۆ قوتابیانی پۆلی 12 ه‌هه‌م، ئینگلیزی 2 ـ 30 و دبلۆما، له هه‌رێمه‌كانی كه‌نه‌داو قوتابیانی نێو نه‌ته‌وه‌یی بخرێته ناو پڕۆگرامی خوێندنه‌وه". بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بێگومان پێویست به‌وه ده‌كات، كه نووسنه‌كه بخرێته ناو پڕۆگرامی خوێندنه‌وه، ئه‌م وتاره نزیكه‌ی 150 ـ 250 دانه‌ی لێ چاپ ده‌كرێت، 200 دانه‌ی لێ به جیهان دا بڵاوده‌بێته‌وه.
( ماڵ دوای ماڵ) گوتارێكی ئه‌ده‌بییه، پایزی ساڵی 2017 له گۆڤارێكی ئه‌ده‌بی( هه‌ژده‌هه‌مین پرد)، له كه‌نه‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی له‌سه‌ر گه‌شت و كۆچه به گشتی ، ناوه‌ڕۆكی یان كڕۆكی بابه‌تی نووسینه‌كه له‌سه‌ر گه‌شته، یان كۆچ و له راستیدا له چوارچێوه‌ی ژیانی تایبه‌تی نووسەر ده‌خولێته‌وه.
بەرزنجی گوتیشی: "گه‌وره‌بوونی شاره‌كان و تێكه‌ڵاوبوونی كولتووره‌كان كاریگه‌رییان كردۆته سه‌ر گۆڕانی چه‌مكی ماڵ . ئه‌مه‌ش پێم وا بێت بۆته هۆی هه‌ڵبژاردنی نووسینه‌كه‌م بۆ پڕۆگرامی خوێندنی باڵای وڵاتێكی وه‌ك كه‌نه‌دا" .
جێی باسه ئه‌و گوتاره پاڵێوراوبوو بۆ باشترین گوتاری رۆژنامه‌وانی له ساڵی 2017.
bas news-
