شاندی هاوبەشی هەولێر و بەغدا؛ ریککەوتین رێگەی کەرکووک بکرێتەوە
به گوێره‌ى به‌یاننامه‌كه‌ی شاندی هاوبەشی هەولێر و بەغدا، شاندێكى هاوبه‌ش سه‌ردانى پرده رووخاوه‌كه‌ى شاره‌دێى پردێ ده‌كات. شاندی هاوبەش دەشڵێن، رێککەوتن لەسەر کردنەوەی رێگەی کەرکووک. هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه دیوانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، به زووترین كات ده‌ست به درووستكردنى پردێكى كاتى ده‌كرێت بۆ مه‌به‌ستى خێراكردنى هه‌نگاوه‌كانى كردنه‌وه‌ى رێگه‌كه.
پێش بەرێکەوتنی شاندی ھەرێم، عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر و ئەندامی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، بە كوردستان24ـى راگەیاند، "شاندێکی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی کردنەوەی رێگەی نێوان هەولێر- کەرکووك، لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆدەبنەوە".
گوتیشی: "ئومێدەوارین بتوانین لەگەڵ لایەنی عێراقی لەسەر کردنەوەی ئەو رێگایە رێکبکەوین". ئاماژەیشی دا، "پرسە ته‌كنیكییه‌كانى کردنەوەی رێگاکە کۆتای‌یان هاتووە و لەبارەی پرسە ئەمنییەکانەوە لەگەڵ لایەنی عێراقی گفتوگۆ دەکەین".
kdp-
