داعش وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبای لە پارێزگای کەرکووک تەقاندەوە
بەپێی هەواڵێکی سایتی (سۆمەریە نیوز)، چەکدارانی داعش وێستگه‌ی كاره‌بای گوندی (زربان) له‌ناوچه‌ی فه‌تحه‌ی سه‌ر به‌قه‌زای حه‌ویجه بە دووری (5کم لە باشووری ڕۆژئاوای کەرکووک) تەقاندەوە.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئەم وێستگەیە ڕۆژانه (10 تا 16) مێگاوات كاره‌بای به‌رهه‌م ده‌هێنا و به هێڵی (11-33) كه‌یڤی بەسترابووەوە و بە تەقاندنەوەی ئەم وێستگەیەش کارەبای زۆربەی ئەم ناوچەیە بڕاوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، ماوه‌ی زیاتر له سێ هه‌فته‌یه به‌هۆی بێكاری و خراپی خزمه‌تگوزاری و نه‌بوونی كاره‌باوە، خۆپیشاندان و مانگرتن شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقی گرتووەتەوە.
باسنيوز
