لە شەش مانگی رابردوودا لە کەلار‌‌‌‌‌‌ 111 هه‌زار پشكنین بۆ هاووڵاتییان کراوە

 لە شەش مانگی رابردوودا لە کەلار‌‌‌‌‌‌ 111 هه‌زار پشكنین بۆ هاووڵاتییان کراوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کەلار، ئاماژە بەوە دەدات، کە له‌ نیوه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا له‌نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار، سه‌روى 111 هه‌زار پشكنینی تاقیگه‌یی ئه‌نجام دراوه‌.

ئەمڕۆ یەکشەممە 29\7\2018، به‌پێی ئاماری به‌شى تاقیگه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار، له‌ شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا، 111 هه‌زار و 842 پشكنینی تاقیگه‌یی جۆراوجۆر ئه‌نجام دراون، كه‌ پشكنینه‌كان بۆ 54 هه‌زار و 817 نه‌خۆش بون.

بەپێی ئامارەکەی تەندروستیی کەلار، له‌و رێژه‌یه‌ش زۆرترین پشكنینی تاقیگه‌یی له‌ مانگى (حوزه‌یران)دا ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ 23 هه‌زار و 775 پشكنین بوه‌ بۆ 11 هه‌زار و 480 نه‌خۆش، هاوکات‌‌ كه‌مترین پشكنینی تاقیگه‌ییش، له‌مانگى شوباتدا كراوه‌ كه‌ 15 هه‌زار و 572 پشكنینه‌.











باسنيوز
Top