مام ڕۆستەم میدیاکانی سەر بە باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتی بەدرۆ خستەوە

 مام ڕۆستەم میدیاکانی سەر بە باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتی بەدرۆ خستەوە
هەڵسووڕاوێکی ناسراوی بزووتنەوەی گۆڕان ئەو دەنگۆیانەی میدیاکانی سەر بە باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی ڕەت کردەوە کە باس لەوە دەکەن، وازی لە گۆڕان هێناوە و بووە بە یەکێتی.



پاش ئەوەی چەند میدیایەکی سەر بە باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نامەیەکیان بە ناوی مام ڕۆستەم، هەڵسووڕاوی ناسراوی بزووتنەوەی گۆڕانەوە بڵاو کردەوە و رایان گەیاند کە ناوبراو وازی لە گۆڕان هێناوە و لە بەرامبەر هەندێک ئیمتیازاتدا بووە بە یەکێتی. کەمێک لەمەوبەر مام ڕۆستەم ڕایگەیاند: ”ئەو دەنگۆیانە ڕاست نییە و ھەمووی دروست کراوە“.



جەخیشی لەوە کردەوە کە ”ئەو نووسراوەی بڵاو کراوەتەوە، ساختەیە و زۆر عەیبە ھەندێک کەس بە مەبەست شتی ئاوا بەناوی منەوە بڵاو دەکەنەوە“.



ئەمە لە کاتێکدایە کە بەهۆی ململانێ ناوخۆییەکانی بزووتنەوەی گۆڕانەوە، لە ماوەی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەردەوام، بەرپرسانی گۆڕان لە ئاستی جیاجیا، دەست لە بزووتنەوەکە دەکێشنەوە.








باسنیوز
Top