سەرۆکی حکوومەت بەڤیدیۆ وەڵامی گەنجێک دەداتەوە
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، گەنجێکی هەڵەبجە بەناوی توانا دەپرسێت، بۆچی نێچیرڤان بارزانیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی هەڵەبجە ناکات؟
نێچیرڤان بارزانی بە گرتەیەکی ڤیدیۆیی وەڵامی ئەو گەنجەی داوەتەوە و رایگەیاندووە، کە ئەو پێشتر سەردانی ئەو شارەی کوردستانی کردووە و نەیگوتووە نایەوێ سەردانی هەڵەبجە بکات.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، کە پێشتر چەندین پرۆژەی لە هەڵەبجە کردووە و بە دڵنیاییەوە و بە شانازییەوە لە داهاتووشدا سەردانی دەکاتەوە.
باسنيوز
