شێخ عەبدولڕەحمان: "دەبێ بە هاوکاری دەزگای ئەمنی رووبەڕووی تیرۆریستان ببینەوە
شێخ عه‌بدولڕه‌حمان نه‌قشبه‌ندی، سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رقه‌دی شێخ عوسمانی ته‌وێڵه، تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "تیرۆریستان له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ئیسلامن ته‌واوی كاره‌كانیان ده‌چێته خزمه‌تی دوژمنانی ئیسلام، داوا له هاووڵاتییانی كوردستان ده‌كه‌ین، وه‌ك ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی هه‌میشه هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كان بن، له هه‌رشوێنێك شكیان برد كه‌سانی تیرۆریستی تێدایه، ئه‌وه ده‌ستبه‌جێ لایه‌نی ئه‌منیی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه، هه‌ركه‌س زانیاری له‌سه‌ر جووڵه‌ی تیرۆریستان هه‌بێت، ده‌زگای ئه‌منیی لێ ئاگادار نه‌كاته‌وه، ئه‌وه له ئیسلامدا گوناحبار دەبێت و خوای گه‌وره سزای ده‌دات و له تاوانه‌كانییاندا به‌شداره".
له‌باره‌ی ئەوەی کە چ په‌یامێكیان هه‌یه بۆ ئه‌و مێرمنداڵانه‌ی كه له لایه‌ن كه‌سانی ته‌كفیرییه‌وه هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێندرێن و كاری تیرۆریستییان پێ ده‌كه‌ن، شێخ عه‌بدولڕه‌حمان نه‌قشبه‌ندی ڕایگه‌یاند: "داوا له ته‌واوی لاوانی كوردستان ده‌كه‌م دوور كه‌ونه‌وه له‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت به ناوی دینه‌وه له‌خشته‌یان به‌رن و كاری تیرۆریستییان پێ ده‌كه‌ن، له ئیسلامدا نه‌هی لە تیرۆر و تۆقاندن و كاری تێكده‌ری كراوه و ئه‌و كه‌سه‌شی ئه‌وكاره بكات خه‌سارمه‌ند ده‌بێت له‌م دنیا و له‌و دنیاش".
نه‌قشبه‌ندی ئاماژەیشی دا: "تیرۆر و تیرۆریستان له ئیسلامدا جێگه‌یان نابێته‌وه، ئیسلام هاتووه بۆ خزمه‌تی ته‌واوی مرۆڤایه‌تی و ته‌واوی گیانداران، نه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا كه‌سانێك دێن و كاری گێره‌شێوێنی ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌و كارانه هیچی له ئیسلامدا جێگه‌یان نابێته‌وه، ته‌واوی ئەو گرووپانه‌ی كاری تیرۆریستی ده‌كه‌ن ده‌ستی ده‌ره‌كییان له‌پشته، به‌وكاره نابه‌جێییانه ئامانجیان ناشیرینكردنی ئیسلامه، كه ده‌یانه‌وێت ئیسلام وا پێشان بده‌ن هه‌میشه كاری كوشتن و تۆقاندن ده‌كات، كه ئه‌مه‌ش له ڕه‌وشتی مرۆڤی موسڵمان دووره".
سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رقه‌دی شێخ عوسمانی ته‌وێڵه دەشڵێ: "ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی هه‌میشه ئیدانه‌ی كاری تیرۆریستانی كردووه، له كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانی خۆماندا داوامان له هاووڵاتییان كردووه دوور كه‌ونه‌وه له تیرۆریستان و هه‌میشه‌ش هاوكاری ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كوردستان بن، كه ئه‌ركێكی ئایینی و نیشتمانییه".
kdp-
