جەژنی چلەی هاوین لە لالش بەڕێوە دەچێت

 	 جەژنی چلەی هاوین لە لالش بەڕێوە دەچێت
ڕاوێژکارێکی ئەنجومەنی ڕۆحانیی ئێزدییان دەڵێت، ئێزدییەکان لە دوای ئەو گەورەکارەساتەی بەسەریان هاتووە هیچ جەژنێکیان نەگێڕاوە، تەنیا ڕێوڕسمە ئایینییەکانیان بەڕێوە دەچن.



فارس کتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئێزدییەکان هیچ جەژنێکیان نەگێڕاوە، بەڵام ئێزدییان زیاتر گرنگی بە ئایینەکەیان دەدەن و هیچ شتێک نەیتوانیوە ئێزدییان لە ئایینەکەیان و خاکەکەیان دوور بکات."



فارس کتی گوتیشی: "ئێزدییان لە هەموو دنیاوە سەردانی لالش دەکەن بۆ گێڕانی ڕێوڕسمە ئایینییەکان، جگە لە ئێزدییەکانیش هەموو ئایین و ئایینزاکانی هەرێم لە کوردستانەوە پشکداری ڕێوڕسمە ئایینییەکانی ئێزدییان دەبن بۆ پتەوکردنی پێکەوەژیانی ئایینی."
kdp-
Top