لە گەرمیان بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ پێنج کەس بوونە قوربانی
ئەمڕۆ شەممە 27\7\2018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان، لە راگەیاندراوێکدا، لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە کاتژمێر 12:00 دوای نیوەڕۆ، ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە جۆری وەرگەڕان لە سەر ڕێگای کەلار - سلێمانی لە بانی پێباز ڕووی دا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان، ئەوەشی خستە روو، کە ئۆتۆمبێلێک لە جۆری هۆندای سانتافی بە ئاڕاستەی کەلار هاتووە و وەرگەڕا، تێیدا پێنج کەس بریندار بوون.
ئاشکراشی کردووە، کە بریندارەکان شۆفێر و دوو ئافرەت و دوو منداڵ بوون، بۆ وەرگرتنی چارەسەر گەیەنرانە نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمد کەلاری، جێگای ئاماژەیە هەموویان لە یەک خێزانن و خەڵکی شارەبانن و لە نەتەوەی عەرەبن.
باسنيوز
