یەکەمین کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان بە پاس گەیشتنە شاری مەککە
نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕايگەیاند: "ئەمڕۆ شەممە 28\7\2018، یەکەمین کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان بەپاسی تایبەت لەشاری مەدینەوە گەیشتنە شاری مەککە".
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوەشی خستە روو، کە ژمارەی حاجییەکان ٥٢٨ حاجییە و دانیشتووی پارێزگای ھەولێر و سلێمانین.
ڕۆژی 23\7\2018، یەکەمین کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان بەرەو سعوودیە کەوتنەڕێ، بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج.
باسنيوز
